نارەزایەتیەکان

لە مەراسیمی دووەمین ساڵیادی سەردەشت عوسمان لەلەندەن

Last Update : سێ شه‌ممه‌ 7 تشرینی یه‌كه‌م 2014 – 5:52 AIM:

وتەی ئاسۆ کەمال لە مەراسیمی دووەمین ساڵیادی سەردەشت عوسمان لەلەندەن

ئاسۆ کمال ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حزبی کۆمۆنیستیکرێکاری کوردستانیش بەووتەیەک بەشداری لە لە مەراسیمی سەردەشت بۆ رۆژی” ئازادی” دالە لەندەن کرد و ڕایگەیاند کە دەسەڵاتیدیکتاتۆریانەی پارتی زۆر کەسی ئازادیخوازی تیرۆرکرد و پێی وابوو کە تیرۆریسەردەشتیش بەئاسانی تێپەڕدەبێ.

 بەڵام نەیزانی پەیامی سەردەشت دژ بە مەملەکەتێ کەبارزانی لەسەر بێ مافی لاوانی کرێکار و زەحمەتکێش دەیەوێ بنیاتی بنێ هێزێکیکۆمەڵایەتی مەزنی ناڕازی و ئازادیخوازی لەپشتەوەیە و بەکوشتنی سەردەشت پارتی خۆیلەبەرامبەر ئەو سەدان و هەزاران سەردەشتدا بینیەوە کە داوای کۆتایی هێنان بەدەسەڵاتیبنەماڵەیی و گەندەڵی هەردوو حزبی دەسەڵاتداری کوردستان دەکەن. ١٧ شوبات جارێکی ترنیشانی دا کە پەیامی ئازادی سەردەشت عوسمان پەیامی ئازادی سەرجەم خەڵکی کوردستانەو ئەو هێزەی نیشانی ئەم حزبە دەسەڵاتدارانە داکە ڕێگا بە گۆڕینی کوردستان بە شێخنشینی بارزانی نادات.ئيستا حزبە دەسەڵاتدارەکان قسەیان گۆڕاوە و کاتێک هاتنە ناوکۆنگرەی ئاشکرای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستانی ئێمەوە و باسیان لەوە دەکرد کەباپێکەوە بۆ ئازادی و دیموکراسی کاربکەین. لەکاتێکدا هەرئەوان ٢٠ ساڵ ئەم حزبەیئێمەیان قەدەغەکردبوو و ئێستا دوای ئەوەی دەزانن کە خەڵکی کوردستان  ئەم دەسەڵاتە گەندەڵەیان ناوێ و ئەم پەیامە زۆربەڕۆشنی بەم دەسەڵاتە گەیشتوە.هەربۆیە لێرەشدا لە ڕۆژی ئازادی کوردستانیشدا ئەوپەیامە بەگوێی دەسەڵاتدارانی کوردستاندا دەدەینەوە کە ئێوە دەبێ بڕۆن و ئەمڕۆ ڕۆژیبەدیهێنانی  پەیامی سەردەشتە بۆ ئازادیلەکوردستان.

Add Comment

Click here to post a comment