ڤیدیۆ

گفتوگۆی شاهیدی عەلەوی لەبەرنامەی هەلۆواشنگتن: ئایا بەدەرکردنی داعش لەموسڵ کێشەی داعش چارەسەر دەبێ؟

گفتوگۆی شاهیدی عەلەوی لەگەڵ ئاسۆ کمال لەبەرنامەی هەلۆواشنگتن:
ئایا بەدەرکردنی داعش لەموسڵ کێشەی داعش چارەسەر دەبێ؟ هۆکاری سیاسی و ئاینی لەپشت بونی داعشەوە چیە؟
ڕاستە شکستی داعش لە موسڵدا زەربەیەکی کوشندە لەم هێزە دەدات و پشتی ئەم هێزە دەشکێنێ بەڵام شەڕ لەگەڵ داعشدا ڕەهەندی فکری و سیاسی و ناوچەیی هەیە. داعش لەسەر زەمینەی شەڕی مەزهەبی سونە و شیعە و بەدیلی ئیسلامی سیاسی بۆ سەپاندنی شەریعەتی ئیسلامی و ئەزمەی سیاسی و ئابوری ناوچەکە خەڵک کۆدەکاتەوە. لە کوردستانیشدا داعشی نوستو هەیە و چەندین مەلا و گەنجیان چونەتە ناو داعش و هێشتا شەریعەت و ئیسلام لە ناو یاساکاندا هەر ئەوانەیە کە داعش پشتی پێ‌دەبەستێ هەربۆیە پێویستمان بۆ ئاڵوگۆڕی جدی و هەمەلایەنەی فکری و سیاسی و یاسایی هەیە بۆ تێکشانی داعش. دروستبونی دەوڵەتی سێکۆلار لە کوردستان و عێراق و ناوچەکەدا دەتوانێ سەرچاوەکانی سەرهەڵدانەوەی داعش وشک بکا.

Add Comment

Click here to post a comment