ڤیدیۆ گفتوگۆ

حەج بوەتە دەرامەتیكێ بازرگانی گەورە بۆ عەرەبستانی سعودیە کە دەیکاتە پشتێوانیکردنی تیرۆریزمی ئیسلامی

دەنگی ئەمریکا:حەج بوەتە دەرامەتیكێ بازرگانی گەورە بۆ عەرەبستانی سعودیە کە دەیکاتە پشتێوانیکردنی هەموو ئەو گروپە ئیسلامی و پارتە ئیسلامیانەی کە ئەمرۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراستیان کردووە بە دۆزەخ لە خەڵک

ئاسۆ کمال بۆ دەنگی ئەمریکا:حەج بوەتە دەرامەتیكێ بازرگانی گەورە بۆ عەرەبستانی سعودیە کە دەیکاتە پشتێوانیکردنی هەموو ئەو گروپە ئیسلامی و پارتە ئیسلامیانەی کە ئەمرۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراستیان کردووە بە دۆزەخ لە خەڵک

ئاسۆ کەماڵ ئەندامی بۆرد وە یاخود ئەنجومەنی ناوەندی سیکۆلار لە کوردستان لە هەڤپەینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەڵێت” کێشەی حەج بوەتە دەرامەتیكێ بازرگانی گەورە بۆ عەرەبستانی سعودی کە ئەم حاجیانەی لە کوردستانەوە ئەچن یان لە شوێنەکانی تری دونیاوە ئەچن پارەیەکی زۆر ئەرژێنە ئەو شوێنەی کە پێی ئەڵێن کەعبە و شوێنەکانی تر، وە ئەم پارانەی کە حاجیەکانی هەرمی کوردستان وە خود موسڵمانانی تری جیهان ئەکاتە کەرەستەی چەک و تەقەمەنی و درووستکردنی مزگەوتێکی زیاتر وە درووستکردنی باندی تیرۆریستی کە ئێستا لە سوریا و شوێنەکانی تردا خەڵک ئەکوژن وە پشتێوانیکردنی هەموو ئەو گروپە ئیسلامی و پارتە ئیسلامیانەی کە ئەمرۆ ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراستیان کردووە بە دۆزەخ لە خەڵکەکە”.

کاک ئاسۆ هەر وەها دەڵێت” هەم عەرەبستانی سعودی وە هەم حکومەتی هەرێم بە یەكێتی و پارتیەوە وە هەم پارتە ئیسلامیەکان هانی خەڵک ئەدەن برۆن بۆ ئەوێ، ئەمە لە کاتێکدا هەرێمەکە لەو قەیرانیەدایە کە چەندین مانگە خەڵک مووچەی وەرنەگرتووە، خەڵک شت و مەک و پێداویستیەکانیان دەفرۆشن وە ئەو کارەساتانەی کە دەبینرێت لە کوشتنی گەنجان، مامۆستایان و هەڵاتنی خەڵک بۆ دەرەوە ، خەڵک ئێستا هەزاران دۆلاری هەیە سەرفی بکا لەم رێگەیە، بە بروای من ئەمە جگە لە بازار خۆشکردن بۆ ئیسلامیکردنی کوردستان و ناوچەکە شتێکی تر نییە”.
http://www.dengiamerika.com/a/3515613.html

Add Comment

Click here to post a comment