گفتوگۆ

گرفتەکانی پەنابەران لە خۆرئاوا بونەتە مایە و زەخیرەیەک بۆ ئیسلامییەکان

پاش ئەو کردەوە تیرۆریستیانە لەخۆرئاوا، تێکڕا شارەزایان و لێکۆڵەرەوانی بواری تیرۆری خستۆتە بەردەم تێڕامان و وردبونەوەیەکی قوڵترەوە لە کۆمەڵگە موسڵامانانی ئەوروپاوە…ئایا کاتی ئەوە نەهاتووە لەڕووی کۆمەڵناسی و کولتورناسی و ئاینناسی و هزرییەوە خوێندنەوەی رژد و ئەکادیمی بکرێت لەسەر گەنجانی کۆمەڵگە موسڵمانەکانی خۆرئاواو و ناوەند و گروپەجیهادییە ئاشکرا و نهێنییەکان و وردبوونەوە لەو پاشخانە ئابوری و کۆمەڵایەتی و یاساییانەی لەپشت ئەم دیاردەیەوە کار لەسەر ئەو زەمینەسازیە ترسناکە دەکەن؟

لەوبارەیەوە ئاسۆ جەبار وتووێژێکی لەگەڵ لێکۆڵەرەوە و چالاکوان ئاسۆ کەمال سازکردووە.

سەبارەت بە سەرچاوەی گرفتەکانی ئەو کۆمەڵگە موسڵامانانەی خۆرئاوا ئاسۆ کەمال دەڵێت “کۆمەڵێک خەڵک لەخۆرئاوا نە کارێکی باشیان هەیە، نە زمان فێربوون، ئەو جیاوازییە کولتورییە لە شوێنی خۆیەوە هاتووە بۆ ئێرە نەیتوانیوە چارەسەریبکات و بەسەر ئەو کێشانەدا زاڵبێت کە ئەم جیاوازییە دەهێنێت. ئەم ئیسلامییە سیاسییە سودی لەم هێزە وەرگرت لەئەوروپا؛ هەم سودی لەبێکارییەکەی و نامۆبونەکەیی و لەونکردنی شوناسە مرۆییەکەی خۆی، ئەمانە بوون بە مایە و زەخیرەیەک بۆ ئیسلامی سیاسی کە بتوانێت بنکەیەکی گەورە لەئەوروپادا دروستبکات”.

لەبارەی مێژووی دروستبوونی جیهادییەدکانەوە دەڵێت: “دوای شکستی سۆڤێت لەئەفغانستان، جیهادییە عەرەب ئەفغانەکان درووستبوون کە زۆربەیان لەم وڵاتانە بوون، دواتریش کاتێک مەسەلەی جەزائیر و شوێنەکانی تریش دروستبوون، ئیسلامییە جیهادییەکان لەو شوێنانە دروستبوون و قاعیدەو ئەوانی دیکەش دروستبوون، لەئەوروپادا بنکەی گەورەیان هەبوو، بآڵە سیاسییەکەیان لەلەندەن بوون، چەندین گۆڤاری ئیسلامی توندڕەویان دەردەکرد و کاریان لەسەر ئەوە دەکرد”.

لەبارەی نەوەی نوێی پەنابەرانی موسڵامانەوە دەڵێت: “ئەم نەەوە تازەیەی ئەوروپا بەهۆی ئەو قەیرانە ئابورییەی ئێستاوە هەرچی زیاتر بێکار و بێئومێد بووە، ئەمە بۆتە هۆی ئەوەی هەرچی زیاترە ئیسلامی سیاسی بتوانێت لەمە هێز وەربگرێت”.

دەشڵێت “دەبێت دەوڵەتانی خۆرئاوا وا بکەن زەمینەکانی ئیسلامی سیاسی لەخۆرئاوادا؛ لەئەوروپا و ئەمریکادا نەهێڵن”.

Add Comment

Click here to post a comment