وتار

دەرچونی بەریتانیا لە ئەوروپای یەکگرتو

دەرچونی بەریتانیا لە ئەوروپای یەکگرتو ئاماژەیە بۆ نیوسەدە زیاتر گەڕانەوە دواوەی کۆمەڵگەی ئەوروپا و ڕۆژئاوایە و زاڵبونەوەی دەنگ و ڕۆحی جیاوازیەکان و شەڕی سەدەکانی پێشوە بەسەر دەنگ و ئومێدی هەنگاونانی ئەوروپای یەکگرتوو بەرەو سڕینەوەی سنور و دوژمنایەتیە قەومیەکاندا.ڕۆژێکی ناخۆش و بڕیارێکی خراپی خەڵکی بەریتانیا. بڕیاڕێک کە بەرژەوەندی “شایلۆک”انەی قازانج پەرستی ئەرستۆکراسی مالی بەریتانیا توانیویەتی لەژێرماسکی “خەتەری پەنابەری” دا52% ی دەنگدەران فریوبدات. دۆڕاندنی کەمپینی مانەوە لە بێ توانایی حزبەکانی ڕاست و چەپی بورژوازی بەریتانیادا بوو بەرامبەر بەم بەرچاوتەنگیەی ئەرستۆکراسی مالی و ناسیونالیزمی بەریتانیادا بوو کە لێرە بەدواوە هێرشەکانی بۆسەر کرێکاران زیاتر دەکا. ئەم هەنگاوە نیشانەی شکستی بورژوازی ئەوروپایە لە بەدیهێنانی ئەوروپایەکی ئارام و جیاواز لە سەدەکانی ڕابردوو.

Add Comment

Click here to post a comment