کۆمۆنیزم

ڕێزگرتن و فێربون لە دیدی کۆمۆنیستەکانەوە لەچیدا لە دیدگای دینی جیاوازە؟

” فکری کەسانی تر بەفکر نەبێ تێناگەین”هیگڵ
ڕێزگرتن و فێربون لە دیدی کۆمۆنیستەکانەوە لەچیدا لە دیدگای دینی جیاوازە؟

ئێمە لەیادکردنەوە و هەفتەی ڕیزگرتن لە مەنسوری حیکمەتدا ئەو وەک فەرد و وەک دەق تەقدیس ناکەین بەڵکو میتۆد و ڕێبازی ڕەخنەگرانەی ئەو لەدنیای ١٥ ساڵ دوای ئەودا بەکاردێنین بۆ لێکدانەوەی ئەمڕۆ. زیندویەتی ئەم سونەتەی مەنسور حیکمەت لە بەکاربردنی میتۆدەکەیدایە و زیندویەتی فکر و بیری ئەو لە زیندوڕاگرتنی بزوتنەوەیەکی سیاسی و کۆمەڵایەتی دژی سەرمایەداریدایە .هەرچۆن لەکاتێکدا بزوتنەوەی ڕەخنەگرتن لەسەرمایەداری لە کاتی قەیرانی دارایدا کاپیتاڵی مارکسی لەدنیادا هێنایەوە پێش و لەکاتی شۆڕشەکاندا مانیفێستی کۆمۆنیست ڕەواج پەیدادەکاتەوە.زیندویەتی فکر و بیروباوەڕی کۆمۆنیستی لە بەردەوامی بونی بزوتنەوەیەکی عەمەلی دژی سەرمایەداری کرێکاراندایە کە دەیەوێ ئەم سیستەمە بگۆڕێ و پێویستی بە بەرهەمهێنانەوەی ئەم فکرە هەیە.
فێربون لە نوسینەکانی مەنسور حیکمەت لە هەفتەی مەنسور حیکمەتدا لە لەبەرکردن و وتنەوەی نوسراوەکانیدا نیە ،ئەمە شێوازی تەقدیسی دینی یە بۆ فێربون کە بیروباوەڕی وشکەڵاتوو و دواکەتو لە ڕۆژگاری ئێستا بەرهەم دەهێنێ. فیربون بریتیە لە پرۆسەی بەکارهێنانەوەی فکر بۆ تێگەیشتن لە فکری کەسانی تر ،وەک هیگڵ دەڵێ” فکری کەسانی تر بەفکر نەبێ تێناگەین”. ئەمە پرۆسەی بەرهەمهێنانەوەی فکری کۆمۆنیستیە کە ئامانجی هەفتەی مەنسور حیکمەت و خوێندنەوەی دەقەکانی مارکس و لینینە.
https://www.youtube.com/watch?v=SnHqIvQ41jM

Add Comment

Click here to post a comment