سێکولار

گەشەی سەلەفیەت و فرەژنی لە سایەی دەسەڵاتدا جێگای ناڕەزایەتی کۆمەڵگەی مەدەنی کوردستانە

لەڕوداو و سکانداڵی مەلا عبدولەتیف سەلەفیدا ئەوەی جێگای سەرنجدان و هەڵوێستەکردنە بێدەنگی دەسەڵاتە لەبەرامبەر ئەم کەیسەدا و هاتنەدەنگی بەشی پێشکەوتنخواز و مەدەنی کۆمەڵگەی کوردستان بوو . ڕوداوێک کە دەوری زیانبار و دووڕویی و قێزەونی دەزگای سەلەفی ئیسلامی نیشاندا چ لە خوێندن و کۆلیژی زانستە ئیسلامیەکانی کوردستاندا وچ لەمزگەوت و کەناڵی ڕاگەیاندنی “ئامۆژگاری” وچ لە دادگا ویاسای فرەژنی وهێنانی سێهەم ژنی ئەم مەلا و ڕابەرە سەلەفیەدالە کۆمەڵگەی کوردستاندا .

ناوەندی سێکولار لە کوردستان بەشێک لەو دەنگە ئازادیخواز و مەدەنیەیە دەکا کە ناڕازین بە دەوری سەلەفیەت و داوای دادگایی کردنی مەلا عەبدولەتیفف دەکەن لەسەر بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی ڕق و قین و تەکفیر لەنێوهاوڵاتیاندا وو داوای سزادانی یاسایی لەسەر کەیسی فرەژنی دەکەن.

بەو پێیەی کە کەیسی مەلا عەبدولەتیف کەیسی فرەژنی و کەیسی بڵاوکردنەوەی بیروباوەڕی ڕق و تەکفیرە ، دەسەڵات بەرپرسە بەرامبەر بە هەر سکانداڵ و گەندەڵی و کۆنەپەرستیەک کە ڕوبەڕوی کۆمەڵگە و ئازادیەکانی دەبێتەوە . بەڵام لەکوردستان هەم فرەژنی و هەم سەلەفیەت و گەشەی یاسا وڕێسا وبیروباوەڕی دواکەتوانە لەسایەی دەسەڵاتدا گەشەی کردوە.

خەڵکی ئازادیخواز و بزوتنەوەی ژنان ٨ ساڵ لەمەو پێش ناڕەزایەتیان بەرامبەر بە هێشتنەوەی فرەژنی لەیاسای باری کەسێتیدا دەربڕی*١ بەڵام سەرۆکی هەرێم و پەرلەمان گوێیان نەدا بەم دەنگە مەدەنیەی کۆمەڵگەی کوردستان و یاسای فرەژنیان پەسەند کرد .ئەوەتا لە ٨ ساڵی ڕابردودا کە یاسای فرەژنی هێڵراوەتەوە زیاتر لە 20 ھەزار کەس لە ھەرێمی کوردستان ژنی دووەم و سێیەمیان ھێناوە – *٢ ئاشکراشە کە کاریگەری ڕاگەیاندن و وتاری بڵاوکردنەوەیی توندڕەوی و تەکفیر و هێرشی پیاوانی دینی لەسەر سەدان گەنجان بوە کە چونەتە ناو داعش لە کوردستانەوە وو کاریگەری لە بردنە دواوەی ڕوخسار و هەوای ئازادی بیرکردنەوە و جلوبەرگ پۆشین و ڕەخنەگرتن وعەشق وئومێد بوە.

ناڕەزایەتیەک کە ئەم جارەش لەسەر کەیس و سکانداڵی مەلا عەبدولەتیف سەلەفی هاتە ئاراوە فشاری لەسەر دەسەڵات داناوە و کەمێک لەو بێدەنگی و بێ دەربەستیەی ئێستای هێنایەدەر بەوەی لەکارەکەی پەیمانگای ئیسلامیی لایبردوە بەڵام کەیسی عەبدولەتیف سەلەفی وەک بەشێک لەو سکاندڵە یاسایی و ڕاگەیاندن و دەزگا دینیانەیە کە کۆمەڵگەی کوردستانیان نوقمی دواکەوتویی و بێ مافی کردوە ،پێویستی بەفشاردانانی زیاترە تا کو بڕیار لەسەرر دادگاییکردن و سزادانی مەلا عەبدولەتیف لە بواری خوێندن و وتارداندا بدات. هاوکات ئەم فشارە دەبێ ڕوو لەسەرچاوەی ئەم گەندەڵیە ئەخلاقی و پەروەردەیی و ڕاگەیاندنکاریە بکا تا بەندی فرەژنی لەیاسای باری کەسێتیدا لە دادگاکاندا کاری پێ نەکرێ و لاببرێ وهیچ هاوڵاتیەکی کوردستان بۆی نەبێ کە ژنی دوەم و سێهەم و چوارەم لە ناوەوە ودەرەوەی کوردستان بهێن وە ئەو کەناڵ و مینبەرانە کە توندوتیژی‌و تەکفیر بڵاودەکەنەوە ڕێگەی کارپێکردنیان نەدرێت.

ناوەندی سێکولار لە کوردستان

١٦ ئایاری ٢٠١٦

Add Comment

Click here to post a comment