سێکولار

نێوەندی سێکولار لە کوردستان ڕاگەیەندرا

له‌ دانیشتنێكی بێوێنه‌دا ڕۆشنبیرانی تینوی ئازادی و سێکولاریزم و مەدەنیەت لە کوردستان، بةئامادةبوونى زؤربةى نوينةران و ڕۆشنفكرانی كوردستان له‌ هۆڵی ئه‌نیستتیۆی كه‌له‌پوری كوردی له‌ شاری سلێمانی كاتژمێر 4ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌رواری 19/4/2015 تاوتوێی پڕۆژه‌ی سیكۆلاریان كردوو تێیدا زۆربه‌ی ئاماده‌بوانی ناو هۆڵی دانیشتنه‌كه‌ ئه‌ندام بونی خۆیان له‌و پڕۆژه‌ یه‌دا ڕاگه‌یاندوو دواتر به‌ بەشداری ئامادەبووان لە دەربڕینی ڕاوو بۆچوون و هاوپشتی خۆیان بۆ ئەم پڕۆژەیە دةربرى و
نیقاش و وڵامی پرسیاره‌كان له‌لایه‌ن بیرمه‌ندانی ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ درایه‌وه‌ به‌ئاماده‌بوان،

دەستەی ئامادەکاری “ نێوەندی سێکولار لە کوردستان بەرنامەی ئه‌م کۆبونەوەیە ى خستة روو كة بریتیبوو لە
1- ناساندنی ئامانج و کارەکانی ” نێوەندی سێکولار لە کوردستان
2- گەڵاڵەنامەی سێکولاریزم لە کوردستان”
. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .. .
نێوەندی سێکولار لە کوردستان کاردەکات بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی سێکولار لە هەرێمی کوردستان، هەوڵدەدات بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانەی خوارەوە:
• جیاکردنەوەی ئاین لە دەوڵەت‌و چەسپاندنی لە دەستوردا.
• یەکسانیی مرۆڤەکان لەبەرامبەر یاسادا بەبێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازی ئاینیی، مەزهەبیی، بیروڕا، بیرباوەڕ، جێندەر، نەتەوەو ڕەگەز.
• یەکسانیی نێرو مێ لە هەموو بوارەکانی یاسایی، ئابوریی‌و کۆمەڵایەتیی.
• ئازادی ڕادەربڕین، ئازادی ویژدان، ئازادی ڕەخنەگرتن‌و توێژینەوەو داهێنان‌و نوێخوازی.
• دانانی یاساکانی باری کەسیی‌و یاساکانی سزادان لەسەر بنەماو پرینسیپە سێکولارەکان‌‌و دووربن لە پەیڕەوکردنی بنەماکانی هەر ئاینێک.
• سیستەمی خوێندن‌و پەروەردە دووربخرێنەوە لە بەرنامەی ئاینییەکان‌و دەزگا ئاینییەکان.
• حکومەت‌و دەزگا دەوڵەتییەکان هیچ پشتیوانییەکی ماددیی دامەزراوە ئاینییەکان نەکەن.
• قەدەغەکردنی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی‌و تەکفیر لەڕێگەی بەکارهێنانی هەر دامودەزگایەک بێت بە دامودەزگا ئاینیی‌و شوێنە ئاینیەکانیشەوە.

 

Add Comment

Click here to post a comment