وتار

هاوپەیمانی حزبی شیوعی لە گه ل سەدر سیاسەتیکی ڕاستڕەوانەیە و دەبێ سەرکۆنە بکرێ!

هاوپەیمانی حزبی شیوعی لە گه ل سەدر سیاسەتیکی ڕاستڕەوانەیە و دەبێ سەرکۆنە بکرێ!
حزبی شیوعی عێراق چوەتە ناو هاوپەیمانی “سائرون” ڕەوتی موقتەدا سەدر و ڕەوتی “تقدم”ی جێهێشتوە. ئەم سیاسەتە ڕاستڕەوانەیە حزبی شیوعی دەکاتە بەشێک لە بزوتنەوەی شیعەی دەسەڵاتدار کە کۆمەڵگەی عێراقی نوقمی شەڕ و دابەشکردنێکی تایفی و مەزهەبی کردوە.
لەکاتێکدا دوو ساڵ لەمەوبەر بزوتنەوەی جەماوەری دژی ئەم دەسەڵاتە شیعەیە هاتە مەیدان و دروشمی “نە شیعە و نە سونە ، دەوڵەتی مەدەنی و عەلمانی” بەرزکردەوە لەشەقامەکان. حزبی شیوعی عێراق بەم سیاسەتە ڕاستڕەوانەیەی دەچێتە پاڵ دەسەڵاتی شیعە و دژی ئەو ناڕەزایەتیە جەماوەریە دەوەستێتەوە کە دژ بەم هێزە ئیسلامیە شیعانەن کە کۆمەڵگەی عێراقیان نوقمی کۆنەپەرستی و شەڕ و تیرۆر و هەژاری و بێکاری کردوە.
بەداخەوە ئەم ناڕەزایەتیە جەماوەریە لەم پرۆسەی هەڵبژاردنەدا لەلایەن چەپ و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراقەوە نوێنەرایەتی ناکرێ بەهۆی سیاسەتی پاسیڤیستی ئەم حزبەوە لە مەیدانی سیاسی و ململانێ سیاسەکانی نێوکۆمەڵگەدا.
پێویستە هیزە ئازادیخواز و سێکۆلار و چەپ و کۆمۆنیستەکان لەم هەڵبژاردنانەدا بەشداری بکەن وەک نوێنەرانی ئەو ناڕەزایەتیە جەماوەریانەی دژی دەسەڵاتی حزبە ئیسلامیە شیعە و سونەکانە و خوازیاری کۆتایی هێنان بە دابەشکردنی خەڵکی عێراق بن بە تایفە و مەزهەبی جیاجیاوه .حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری عێراق پیویستە لە ئیستادا کاربۆ دروستکردنی ئەم بلۆکە بکات ئەگەر نەیەوێ لەم پەراوێزبونەی ئێستایدا بمێنێتەوە.

Add Comment

Click here to post a comment