نارەزایەتیەکان

لە کۆنفرانسى ۆرکەر لیبریتىدا حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان پشتیوانى بۆ سەربەخۆیى کوردستان ڕادەکێشێ

لە کۆنفرانسى ۆرکەر لیبریتىدا
حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان پشتیوانى بۆ سەربەخۆیى کوردستان ڕادەکێشێ

لەسەر بانگێشتى ۆرکەر لیبریتى بۆ بۆ کۆنفرانسى ساڵانەى ئاسۆ کمال سکرتیرى کۆمیتەى دەرەوەى ووڵاتى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان بەووتەیەک رۆژى 11ئایارى 2008 بەشدارى کرد. لە ووتەکەیدا پاش سوپاس بۆ بانگێشتەکە و هیواى سەرکەوتنى کۆنفرانسەکە، ئاسۆ کمال باسى لە گرنگى هاوپشتى کریکاران وریکخراوە چەپەکانى جیهان کرد وحزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستانى وەک حزبێکى ئەنتەرناسیونالیست ناساند. پاشان لە سەر هەلومەرجى سیاسى کوردستان و دەورى ئەمریکا لەیارى کردن بەچارەنوسى کوردستان وە بەشێک لە ستراتیژى ئەمریکا بۆ مانەوە لە عێراقدا وەسفکرد . هاوکات باسى وەزعیەتى کریکاران وخەلکى کوردستانى لەسایەى ئیدارەى گەندەڵى ئەحزابى ناسیونالیستى کورددا کرد کە سەرەتایترین پیویستیەکانى خەلکى کوردستانیان دابین نەکردوە و بەردەوام خەریکى سەرکوتى نارەزایەتیەکانى خەلکى کوردستانن . ئەم هەلومەرجە ناجیگیرەى کوردستانى لە عیراقدا بە زەمینەى مانەوەى دەسەلاتى میلیشیایى حزبە دەسەلاتدارەکان زانى و ڕێگەچارەى جیابونەوە لە عیراق و پیکهینانى دەولەتى سەربەخۆى وەک تەنها ڕێگاچارەى ممکن بۆ دەرچوون لەم هەلومەرجە ناساند. پیکهینانى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان وەک بەدیلێک بەرامبەر بە دەسەلاتى ئەحزابى ناسیونالیستى کورد و دامەزاراندنى دەسەڵاتیکى سوسیالیستى کە ئازادى ویەکسانى لە کوردستاندا بەدی دێنێت وەسفکرد.

لەکۆتایدا پەیامى پشتیوانى کۆمیتەى دەرەوەى ووڵاتى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستانى پیگەیاندن و داواى کرد کە پشتیوانى بکەن لەخواستى خەلکى کوردستان بۆ دامەزراندنى دەولەتى سەربەخۆ .
پاش پیشوازیەکى گەرم لەووتەى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان بەڕیوەبەران و بەشداربوانى کۆنفرانسەکە پشتیوانى خۆیان لە مافى دیاریکردنى چارەنوس و سەربەخۆیى کوردستان دەربڕى.

کۆمیتەى دەرەوەى ووڵاتى حزبى کۆمۆنیستى کریکارى کوردستان
‏12‏/05‏/2008

Add Comment

Click here to post a comment