سێکولار

مێژوو و واقعیەتی ئەمڕۆی سێکولاریزم

گفتوگۆیەکم لەگەڵ گۆڤاری “دیدگای سۆشیالیستی” لەسەر مێژوو و واقعیەتی ئەمڕۆی سێکولاریزم و پێویستی کۆمەڵگەی کوردستان و ڕۆژهەڵاتی ناوەراست بە سێکولاریزم .. دەتوانن لە کتێبخانەکانی کوردستان و لەدەرەوەش دەستان بکەوێت بۆ خوێندنەوەی هەموو گفتوگۆکە..

“سێکولاریزم ئەگەر چی وەک پێناسەی بزوتنەوەیەکی کۆمەڵایەتی جیاواز و سەربەخۆ نەبوە بەڵام وەک کارەکتەر و پرەنسیپی بزوتنەوە شۆڕشگێڕ و ئازادیخواز و پێشکەوتنخوازەکان دەوری بینیوە لە ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانە و ڕادیکالی نێو کۆمەڵگەدا. ڕەوتی دژی دین و ئاتەئیسزم و لائیستیە ودیدگای فەلسەفەی ماتریالیستی و سەلماندنە زانستیەکانی بواری ئەستێرەناسی ، بایۆلۆژی ، فیزیا ، پەروەردەو خوێندن و داهێنان ،هەمویان وەک ڕەوتی سێکولاریزم بەرهەمی هەمان شۆڕشی ڕینسانس و بوژانەوە و تازەگەری و ڕۆشنگەرین کە دژ بە بنەماکانی سیستەمی کۆنی دەرەبەگایەتی کران.
“سێکولاریزم بەرهەمی ئەو شۆڕش و بزوتنەوە سیاسیانەش بوو کە دژی دەسەڵاتی دینی دەرەبەگایەتی بەرپاکرا و لەهەر شۆڕش و هەنگاوێکی شۆڕشگێرانەدا شەرعیەتی دینی پاشا و دەرەبەگ و خانەدانەکانیش کە دەزگا دینیەکان و کەنیسە کاریان داڕشتن و پاراستنی بوو دەخرانە ژێرپێوە و هەربۆیە دەسەڵاتی دنیایی کەنیسە و دین کەوتە بەر شاڵای شۆڕش . بزوتنەوە فکری و سیاسی و کۆمەڵایتیەکانی سەدەی نۆزدە و لەوانەش بزوتنەوەی کرێکاری و سوشیالیستی و کۆمۆنیستی بزوتنەوەی ئاتەئیست و زانستی و پێشکەوتنخواز بوون بەشیوەیەکی خۆڕسک
ئالوگۆری پەیوەندی دەرەبەگایەتی بۆ سەرمایەداری لەڕۆژهەلاتدا پێویستی بە دەستبەسەراگرتنی مادەی خاو وسەرچاوەکانی وزە وزەوی وزارو هێزی کاری هەرزانی کرێکاران بوو،هاوکاتیش پێویستی بەدامەزراندنی ئیدارەیەکی مۆدێرنی سیاسی بوو.دەولەتانی ئیمپریالیستی بۆ جێبەجێکردنی ئەم پێداویستیانەی سەرمایە لە ڕۆژهەلات وبەتایبەت لە ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا پێویستیان بە سێکولاریزەکردنی کۆمەلگە نەبوو وهاوکات بورژوازی ڕۆژەهەلاتیش پێویستی بەشەڕی دەزگا دینیەکان نەبوو بۆجێخستنی سیستەمی سیاسی وئابوری سەرمایەداری لەبەرئەوەی ئیمپریالیزم لەسەرەوە ئەم ئەرکی گۆرانکاریانەی ئەنجامدا.پاشماوەکانی دەرەبەگایەتی لەڕۆژهەلاتی ناوەراستدا بەشیوەی ریفۆرمی دەولەتی ئەنجامدران.هەربۆیە هیچ کات لیبرالیزمی ئابوری لە ڕۆژهەلاتدا هاوتا نەبوە لەگەل لیبرالیزمی سیاسی و لیبرالیزم وەک بزوتنەوە و نەریتی سیاسی لە نێو بورژوازی ڕۆژهەلاتدا بالادەست نەبوە.
“بەگشتی لە ئاستی جیهانیدا هەرچەند گەڕاندنەوەی کۆمەلگە بۆ دۆخی کۆمەلگەی دینی پێش سەرمایەداری ئیمکانی نیە،بەلام بورژوازی چیتر ڕوخساری پێشکەوتنخوازی نیە تا رەوتی سێکولاریزاسیۆن تا هەموو ئاستەکانی ژیانی کۆمەلگە بەرێت و بەلکو بە پێچەوانەوە کۆنەپارێزە بەرامبەر بە هەموو سیما و نەریتە دواکەوتوە دینیەکان و تابتوانێ دەیانپارێزێ بەرلە بەرچاوگرتنی پێویستیەکانی سەرمایە وپەرچەکرداری چینە شۆڕشگێڕ و پێشکەوتنخوازەکان.

Add Comment

Click here to post a comment