ئاسۆ که‌مال:
تیرۆر و تۆقاندن و سه‌رکوتی نهێنی له کوردستان جێگای لێژه و خه‌ڵک بێده‌نگ نابن.
پارتی له‌ژێر فشاره جه‌ماوه‌ریی و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندایه و ده‌یه‌وێ به ناوی لێژنه‌وه کات به‌سه‌رببا.
سازدانی:شوان سدیق
ئاسۆ که‌مال ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان، له‌سه‌ر کوژرانی سه‌رده‌شت عوسمانی رۆژنامه‌نووس و پرسی لێژنه‌ی به‌دواداچوون له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی ئه‌و تاوانه، ده‌ڵێت “پارتی له‌ژێر فشاری ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ری و نیونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندایه و ده‌یه‌وێ به ناوی دانانی لیژنه‌وه کات به‌سه‌ربه‌رێ و ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ی خه‌ڵک و لایه‌نه‌کان به‌نادیار بسپێرێت و به‌م شێوه‌یه به‌رپرسیارێتی خۆی له‌م تاوانه ده‌ربکات،” ئاسۆ ئه‌وه‌ش ده‌خاته روو که چیتر ” تیرۆر و تۆقاندن و سه‌رکوتی نهێنی له کوردستان جێگای لێژه و خه‌ڵک بێده‌نگ نابن”.
له دیمانه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ سایتی نوچه‌نێت، ئاسۆکه‌مال ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکارانی کوردستان له‌سه‌ر ره‌وشی ئه‌منی هه‌رێمی کوردستان به‌تایبه‌تی پرسی کوژرانی رۆژنامه‌نووس سه‌رده‌شت عوسمان، سه‌ره‌تا له سه‌ر ئه‌و لێژنه‌یه‌ی که سه‌رۆکی هه‌رێم له چه‌ند رۆژی رابردوودا ئاشکرایکرد که هه‌ڵده‌ست به کاروباری دۆزینه‌وه‌ی ئه‌نجامده‌رانی بکوژی رۆژنامه‌نووسه‌رده‌شت عوسمان ئاسۆکه‌مال ده‌ڵێت “مه‌سعود بارزانی ئه‌م لیژنه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌ی داناوه به‌بی ئه‌وه‌ی که‌س بزانێت کێن؟ ئه‌بێ پرسیار له بارزانی بکرێت ئه‌و لیژنه‌یه له کێ ده‌شارێته‌وه؟!!
ئاسۆ که‌مال ئه‌وه‌شی نه‌شارده‌وه ده‌ڵێت “ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئه‌منیه ئه‌ی مه‌گه‌ر ئاژانسی پاراستنی پارتی هیچ کات به‌هێنده‌ی ئه‌م ماوه‌یه‌ی کوژرانی سه‌رده‌شت ده‌رنه‌که‌وتوه، پاراستنی خه‌ڵکی کوردستانی مسۆگه‌ر نه‌کردوه؟ یان ئه‌گه‌ر ترس له فشاری رۆژنامه‌نوسانه له‌سه‌ر لیژنه‌که، هیچ کات ئه‌وه‌نده باسی به‌رقه‌راری ئازادی رۆژنامه‌نوسان له هه‌ولێردا نه‌کراوه، که قسه‌که‌رانی میدیاکانی سه‌ر به پارتی سه‌ره‌یه‌کی دورودرێژیان بۆ گرتوه بۆ پیاهه‌ڵدانی. چ شتێک شاراوه‌یه له‌م تیرۆره‌دا که نه‌توانرا رۆژانه له ڕێگای میدیاکانه‌وه ئه‌و جه‌ماوه‌ره ناڕازیه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له‌کاری ئه‌و لیژنه‌یه و ئه‌نجامه‌کانی لێکۆڵینه‌وه ئاگادار بکرێنه‌وه؟
بۆچی ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامی یونامی و ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشنال ناداته‌وه.
وه‌ک ئه‌وه‌ی له راگه‌یانه‌کان باسکراوه له‌چه‌ند رۆژی رابردوو دوای ئه‌وه‌ی پرسی سه‌رده‌شت عوسمان هه‌موو شه‌قامی کوردی زۆربه‌ی وڵاتانی تری گرته‌وه له ناره‌زایی و بێده‌نگ نه‌بوون له‌ئاست ئه‌و شێوه کوژرانه رێکخراوی ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشنال یونامی و داوای به‌شداریکردنیان کرد له‌ولێژنه‌یه به‌ڵام وه‌ک ئاسۆ که‌مال ده‌لێت “بۆچی ده‌سه‌ڵات وه‌ڵامی یونامی و ئه‌منستی ئه‌نته‌رناشنال ناداته‌وه که ئاماده‌ن و داوای به‌شداری کردن ده‌که‌ن له‌و لیژنه‌یه‌دا وه‌ک که‌یسی تیرۆری ره‌فیق حه‌ریری له لوبنان و زۆر که‌یسی گرنگی تری دنیا؟ ئه‌و به‌گومانه‌وه ده‌روانێت له‌و لێژنه‌یه و گوتیشی “ئایا ئه‌مه زیاتر ڕووی بێلایه‌نی لیژنه‌که ده‌رناخات؟ له‌به‌ر ئه‌وه مافی کێ یه ئه‌و لیژنه‌یه دابنێ و که‌سه‌کان و به‌رنامه‌ی کار و بڕیاره‌کانی دیاری بکا؟
سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌توانێ ئه‌و که‌سه بێ که ئه‌م لیژنه‌یه دیاری بکا؟
سه‌باره‌ت به‌بێلایه‌نی ئه‌ولێژنه‌یه که‌بۆ ئاشکرابوونی بکوژانی سه‌رده‌شت عوسمان پێکهێنراوه، هه‌مان ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی حیزبی کۆمۆنیست له قسه‌کانیدا گومان ده‌خاته روو چونکه ئه‌و پێیوایه لێژنه‌که زه‌حمه‌ته بتوانێت به‌بێلایه‌نی کاری خۆی بکات، ئاسۆکه‌مال گوتی “ئایا سه‌رۆکی هه‌رێم که سه‌رۆکی پارتیه ده‌توانێت ئه‌و که‌سه‌بێت که ئه‌م لیژنه‌یه دیاری بکا له کاتێکدا پارتی خۆی هه‌ڕه‌شه له‌و که‌سانه ده‌کات که په‌نجه‌ی تاوانباری بۆ ڕاکێشن؟ یاخود وه‌زاره‌تی ناوخۆی پارتی ده‌توانی جێگای باوه‌ڕی ئه‌و خه‌ڵکه‌بێت که توڕه‌ن له سه‌رکوتی ده‌سه‌ڵات؟
هه‌مان ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی ده‌ره‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیست روونیشکرده‌وه “ئایه ئه‌و لیژنه‌یه ئاژانسی پاراستنی هه‌رێم دایبنێ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زگایه‌کی حزبیه، هه‌ر چه‌ند به حوکمی پیشه‌که‌یان ئه‌م ده‌زگایه نزیکترین که‌سن که زانیاریان لابێت له‌سه‌ر تیرۆری سه‌رده‌شت و سۆرانی مامه حه‌مه و ناڕازیانی سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتی.
هه‌روه‌ها ئاسۆ که‌مال به‌پرسیاره‌وه قسه‌ده‌کات و ده‌شڵێت “بۆچی تا ئێستا سه‌رۆکی هه‌رێم و پارتی خۆی له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه لاده‌ده‌ن و ئه‌م لیژنه‌یه ئاشکرا ناکه‌ن؟ وه‌ڵامه‌که‌ی ڕۆشنه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر پارتی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ک له‌و شێوانه‌ی سه‌ره‌وه ئه‌م لیژنه‌یه ڕابگه‌یه‌نێت ئه‌وا زه‌مینه‌ی قوڵکردنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیه‌کانی خه‌ڵک زیاتر ده‌کات. هه‌ر له‌وه‌ی ئه‌گه‌ر لیژنه‌که له پارتی و وه‌زاره‌ته ناوخۆکه‌ی بێ به‌ته‌نها یا که‌سانێکی سه‌ربه‌پارتی یاخود ڕێگا بگرێت له به‌شداری یونامی و ئه‌منستی و رۆژنامه‌نوسان و بزوتنه‌وه‌ی بێده‌نگ نابین و ڕای گشتی”.
تیرۆر و تۆقاندن و سه‌رکوتی نهێنی له کوردستان جێگای لێژه و خه‌ڵک بێده‌نگ نابن.
دوای ئه‌وه‌ی سه‌رده‌شت عوسمان ته‌رمه‌که‌ی له‌شاری موسڵ به‌کوژراوی دۆزرایه‌وه دوابه‌دوای ئه‌وه له زۆربه‌ی شاروشارۆچکه‌کانی کوردستان، له‌لایه‌ن خه‌ڵکی کوردستانه‌وه رژانه سه‌رشه‌قام و ده‌نگی ناره‌زاییان نیشاندا، ئاسۆ که‌مال له‌سه‌ر بێده‌نگ نه‌بوونی خه‌ڵکی کوردستان و ئازادیخوازان سه‌ره‌تا له بۆچوونی جیاوازی به‌رپرسانی هه‌رێمه‌وه قسه ده‌کات و گوتی “جیاوازی قسه‌ی به‌رپرسانی پارتی له‌سه‌ر لیژنه و به‌رپرسیارێتی پارتی له‌م تیرۆره، نیشانده‌ری ئه‌و ڕاستیه‌یه که پارتی له‌ژێر فشاری ناڕه‌زایه‌تیه جه‌ماوه‌ری و نیونه‌ته‌وه‌ییه‌کاندایه و ده‌یه‌وێت به ناوی دانانی لیژنه‌وه کات به‌سه‌ر به‌رێت و ئه‌و چاوه‌ڕوانیه‌ی خه‌ڵک و لایه‌نه‌کان به‌نادیار بسپێرێ و به‌م شێوه‌یه به‌رپرسیارێتی خۆی له‌م تاوانه ده‌ربکا.
ئه‌ندامی کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌مان حیزب گوتیشی “ده‌رسێک که بزوتنه‌وه‌ی بێده‌نگ نابین و جه‌ماوه‌ری ئازادیخواز له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات فێری ده‌سه‌ڵاتیان کرد ئه‌وه‌یه که تیرۆر و تۆقاندن وسه‌رکوتی نهێنی له کوردستان جێگای لێژه و خه‌ڵک بێده‌نگ نابن به‌رامبه‌ری و ده‌سه‌ڵات ئه‌بێت ئه‌م هێڵه سووره‌ی خۆی بزانێت ئه‌گه‌ر نه‌یه‌وێت ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی لێژتر ببێ”. ئاسۆ که‌مال پێیشیوایه “ئێستا کاتی ئه‌وه‌یه که هه‌ر ئه‌م جه‌ماوه‌ره ئازادیخوازه‌ی کوردستان و بزوتنه‌وه‌ی بێده‌نگ نابین ده‌رسێکی تریش فێری ده‌سه‌ڵات بکه‌ن، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که سیناریۆی لیژنه‌ی لیکۆلینه‌وه‌ی نهێنی و که‌مپینی “دز بگرن دز بگرن” ده‌سه‌ڵات ناتوانی خواستی به‌سزاگه‌یاندنی بکوژانی سه‌رده‌شت و نه‌هێشتنی تیرۆری ئازایخوازان له‌لایه‌ن ده‌زگای تیرۆری نهێنی ده‌سه‌ڵاته‌وه له‌بیربه‌رێته‌وه و ده‌بێت لیژنه‌ی لیکۆڵینه‌وه و دادگایی بکوژانی سه‌رده‌شت ئاشکرا و جه‌ماوه‌ری و دوور له ده‌ستی ده‌سه‌ڵات بێ”.
Add Comment