نارەزایەتیەکان

ووتەیەک لە تەق تەق/کۆیە

ئاسۆ کمال وەک نوینەری ئەنجومەن

ووتەی پیشکەشکرد. لە ووتەکانیاندا تەئکیدیان

لەسەر یەک خواستی هەموو شاروشارۆچکەکانی کوردستان و ئەنجومەنی مەیدانی ئازادى وەک

نوینەری خواستەکانی سەرجەم جەماوەری خۆپیشاندەری کوردستان کردەوە . هەر گفتوگۆیەک

لەسەر خواستەکانی خۆپیشاندەران بکرێت پیویستە ڕوبەڕوی ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی

بکرێتەوە. هەروەها باسیان لەوەکرد کە ئەنجومەنی مەیدانی ئازادی لەوەڵام بە نامەکانی

سەرۆکی حکومەت و پەرلەمانی کوردستاندا ڕای گەیاندوە کە داخوازیەکانمان ڕۆشن

وئاشکران و پیویستی بە ناردنی نوینەر نیە و هیچ لایەنێکیش پیویست ناکا وەک نوینەری

ئەم خواستانە لەگەڵ دەسەڵاتدا دابنیشێ. دوای 40 ڕۆژ لە خۆپیشاندان  هیچ هەنگاوێکی عەمەلی دەسەڵاتمان نەبینیوە بۆ وەڵامدانەوەی

خواستەکانمان هەربۆیە رامانگەیاندوە کە دەسەڵات تاکو خواستە هەنوکەییەکانمان جیبەجێ

نەکات ئامادەنین دانیشتن بکەین لەبەرئەوەی کە بەبێ هەنگاوی عەمەلی بۆ دادگایی کردنی

تاوانباران و بردنە دەرەوەی مقەری چەکداری حزبەکان و لابردنی ریگریەکانی بەردەم

ئازادی خۆپیشاندان گفتوگۆ لەسەر داخوازیە بنەڕەتیەکانمان ئەنجامێکی نابێ و ئەم 3 مەرجە

پیویستە لەهەموو شاروشارۆچکەکان وەڵامی مەیدانەکانی ئازادی بێ بە هەر هەولێکی دەسەڵات

بۆ گفتوگۆ”.

Add Comment

Click here to post a comment