وتار

نەوشیروان مستەفا” بکوژی کۆمۆنیستەکان لە شاخ و لە شار”

لەیادی تیرۆرکردنی هاوڕێیانی گیان بەختکردوی ڕێگای سۆشیالیزمدا “شێخ عەبدول، محەمەد مستەفا-کەریم-، هاوڕێ لەتیف، ئیبراهیم محەمەد-هاوکار-، ئومێد نیکبین”دا
یەکێتی نیشتمانی و بەتایبەت شەخسی نەوشیروان مستەفا، کە بە “پیاو کوژی کۆمۆنیستەکان لە شاخ” بە ناوبانگە، بە بوونی حزب و بزوتنەوەیەکی کۆمۆنیستی ئۆپۆزسیۆن و بوونی هەڵسوراوانێکی زۆر و ڕادیۆ و پەیوەندیەکانی حزب لەگەڵ ژنان و لاوان لە کوردستان و ناوچەی ژێردەسەڵاتی یەکێتی دا قەڵس بوون. بەتایبەتیش کاری هاوبەشی حزبی ئێمە لەگەڵ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران و گەشتی سەربازی گروپێکی چەکداری ئەم حزبە لە کوردستانی ئێراندا دژی پەیوەندی و وابەستەیی یەکێتی بوو لەگەڵ جمهوری ئیسلامی ئێران. بەم هۆیەوە یەکێتی و نەوشیروان بڕیاریان دابوو بە داخستنی بنکەکانی حزب لە سلێمانی و قەدەغەکردنی دەرکەوتنی ئاشکرا و ڕەسمی حزب.
ناوی نەوشیروان مستەفا لە ١٤ی هەموو تەموزێکدا وەک “پیاو کوژی کۆمۆنیستەکان لە شاخ و لە شار” تۆمارکراوە و هەر ناوێکی تری وەک “باوکی هەژاران” تەنیا لە بیرەوەری هەڵگەڕاوە و نوسراوی ئەو مێژوونوسانەدا دەمێنێتەوە کە بەشداری تاوانکاری جەلادەکانی کوردستانن.
لە مێژووی خەباتی خەڵکی کرێکار و زەحمەتکێشی کوردستاندا دژ بە سەرکوت و چەوسانەوەی دەسەڵآتدارانی سەرمایەداری هەمیشە
یادی هاوڕێیانی گیان بەختکردوی ڕێگای سۆشیالیزم بەرز و بەڕێزە

Add Comment

Click here to post a comment