گفتوگۆ

کۆمێنتی موسلیح ڕێبوار

لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ و لە سەرو بەندی هەفتەی مەنسور حیکمەت ڕادیۆی پێشەنگ لە چەند بەرنامەیەکدا یادی هاوڕێ مەنسور حیکمەت ڕابەری بزوتنەوەی کرێکاری بەرز ڕاگرت.
لەیەکێک ل گفتوگۆکانماندا لەگەڵ هاوڕێ ئاسۆ کەمال سەبارەت بە دین و سکۆلاریزم هاوڕێ موسلیح ڕێبوار بە کۆمینتێکی سەرنج ڕاکێش هاتە پیشەوە” دەمخۆش؛ دەستخۆش هاوڕێ ئاسۆ و هاوڕێ لاوژە.
یادی هاوڕێ منصور حیکمەتیش بەرز و بەڕێزە.
ئەم باسەی سیکۆلەریسم و چینی کرێکار، هەروەها، کۆمۆنیسم و ئائین، بە جێی خۆی کە زۆر بە پێزە؛ بەڵام پێویستي بە پێشڕەوي و گەشە پێدانە. هەر وەک ئاسۆ ئەڵی؛ هەموو بورژوازي ئەمڕٶ، پیویستي بە ئایینە بۆ گەمژاندنی کۆمەڵانی خەڵک؛ بەڵام، بالێکی بە‌هێزی بورژوازي هەر ڕاستەوخۆ، ئائینی کردوەتە ئایدولۆژیای حوکمڕاني و ترۆریسم-نانەوە لە جیهاندا. بۆ ئەمە، تئۆري ئەوکاتی لنین و بیست ساڵ لەمەو-پێشی منصور حیکمەت، جوابی پڕبەپڕ ناداتەوە. ئێمە پێویستيمان بە قسەی تازەتر و پێشڕوي لە جیهانی واقیعی ئەمڕۆدایە….
لێرەدا باسێکی تریش، هەر لە بۆنەی ساڵیادی منصور حکمەتدا، دادێنم کە: باشترین ڕێزگرتن لە منصور حیکمەت کەوتنە پێشی ئەوە! کەم نین کۆمۆنیستی وشیار کە لەسەر ئەم ڕێبازەن. بەڕای من دەمێکە ئێمە پێویستيمان بە ڕاو بۆچوونی تازە هەیە. ئەم باسە لەم کورتەمەجالەدا ناکرێتەوە؛ بەڵام بەهیوام بتوانم بەم-زوانە بێمەوە سەری!”
ڕادیۆی پێشەنگ بە پێویستی زانی ئەم بابەتە وردتر کاتەوە لە زمانی هاوڕێ موسلیح خۆیەوە، بۆیە لە گفتوگۆیەکدا بە دوو پرسیار ئەم پرسەی وروژاندو لە داهاتودا هەوڵدەدەین زیاتر گفتوگۆو بەدواداچون لە جەند دیبەیتێکدا دەربارەی ئەم سەرنجانەی هاوڕێ موسلیح ڕێبوار ئەنجامبدەین.
ئامادەکردن و پێشکەشکردنی: لاوژە جەواد
https://fb.watch/7zdhA_6Pxd/

Add Comment

Click here to post a comment