ده‌بێت فشار بۆ ئه‌مریکا و غه‌رب بهێنریت که هه‌وساری ئه‌م وه‌حشیگه‌ریه‌ی ئیسرائیلیان به‌ده‌سته
ئه‌م شه‌ڕه ده‌ست به‌جێ ڕابگرن
ماوه‌ی دووهه‌فته‌یه سوپای فاشستی ئیسرائیل هه‌زاران منداڵ و خه‌ڵکی مه‌ده‌نی فه‌له‌ستینی له
غه‌زه‌دا کوشتوه‌و بریندارکردوه.ئه‌م وه‌حشیگه‌ریه‌شیه‌ی به پشتیوانی ئه‌مریکا و پاساوی مافی
دیفاع کردن له‌خۆی ئه‌وروپا درێژه پێده‌دات. ئه‌م تاوانانه له‌پاڵ تاوانه‌کانی عێراق و ئه‌فغانستاندا
که ئه‌مریکا و غه‌رب ده‌یبه‌نه پێش نیشانه‌ی ده‌ستبه‌ردارنه‌بوونی ئه‌م نه‌زمی نوێی جیهانیه
تێکشکاوه‌یه له خوینڕێژی له‌سه‌رده‌می ئاوابونیشیدا. ئیسرائیل له هه‌لومه‌رجی ئه‌م بێ نه‌زمی و
فه‌وزایه‌دایه که ده‌توانێت ئاوا به‌به‌رچاوی کۆمه‌ڵگه‌ی به‌شه‌ریه‌وه سه‌ری مناڵانی غه‌زه
بپه‌ڕێنێت و بیکاته سمبولی ده‌سه‌ڵاتی فاشستی عه‌سکه‌ری خۆی و دنیای درۆزنانه‌ی مافی مرۆڤ و
دیموکراسیش بێده‌نگی له‌به‌رامبه‌ردا نیشان بدات.
ئه‌م وه‌حشیگه‌ریه ئیسرائیل ده‌بێت ڕابگیرێت و ده‌بێت فشار بۆ ئه‌مریکا و غه‌رب بهێنریت که
هه‌وساری ئه‌م وه‌حشیگه‌ریه‌یان به‌ده‌سته ئه‌م شه‌ڕه ده‌ست به‌جێ ڕابگرن.
خه‌ڵکی فه‌له‌ستین و غه‌زه قوربانی ئه‌م ململانێی حه‌ماس و ئیسرائیلن و هه‌ردوولا له داگیرکاری و
تیرۆر و شه‌ڕدا درێژه به مانه‌وه‌یان ده‌ده‌ن. ئه‌مریکا و غه‌رب له‌شه‌ڕیاندا له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی
و ئێرانی ڕه‌قیبیاندا هه‌میشه چرای سه‌وزیان بۆ ئه‌م وه‌حشیگه‌ریانه‌ی حکومه‌تی ئیسرائیل هه‌ڵکردوه
و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئێران و حه‌ماس و حزب‌و الله خه‌ڵکی فه‌له‌ستین و لوبنانیان به‌بارمته‌گرتوه. ته‌نیا
ڕێگاچاره بۆ ده‌ربازکردنی خه‌ڵکی فه‌له‌ستین له‌م بازنه‌ی خوێنڕێژیه دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی
فه‌له‌ستین و کۆتایی هاتن به‌داگیرکاری ئیسرائیله. ناڕه‌زایه‌تی و فشاری نێونه‌ته‌وه‌یی ئێستا دژ به
شه‌ڕی وه‌حشیانه‌ی ئیسرائیل پێویسته ئه‌م فشاره له‌سه‌ر ئه‌مریکا و غه‌رب و ئیسرائیل دانیت که
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین به‌ڕه‌سمی بناسن.
ئێمه وه‌ک به‌شێک له‌م ڕیزی ناڕه‌زایه‌تیه جیهانیه له‌پاڵ خه‌ڵکی فه‌له‌ستیندا دژ به وه‌حشیگه‌ری
ئیسرائیل و بۆکۆتا‌یی هێنان به‌م شه‌ڕه ڕاده‌وه‌ستین و پشتیوانی له‌خه‌باتیان ده‌که‌ین بۆ دامه‌زراندنی
ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین.
کۆمیته‌ی ده‌ره‌وه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری کوردستان
1/8/2009
Add Comment