ئەمجارە لە کارگەى چیمەنتۆى تاسلوجە لە شارى سلێمانى مۆنۆمینتێکیش نەبوو تا وەڵامى کرێکارانى مانگرتوو پێویستى بە فیشەک بێت،بەڵام دیسان 13 کرێکار لەڕۆژى 27 تەمووزى 2006دا درانە بەر دەستڕێژى گوللەى پاسەوانانى سەرمایەدارى ئەم کارگەیەى کراوەتە موڵکى یەکێتى نیشتمانى. بەرپرسانى حکومى زوو هەوڵیاندا کە ئەم ڕووداوە پەردەپۆش بکەن و ئەم تاوانى تەقەکردنە لە خۆپیشاندەران بە نایاسایى لەقەڵەم بدەن و پارێزگارى سلێمانى لە کۆبونەوەى ڕۆژنامەنوسى ڕۆژى 277دواى ڕووداوەکەدا ڕای دەگەیەنێت کە “بهپێی رێنماییهکانی وهزارهتی ناوخۆ به ههموو جورێک تهقه کردن له کاتی خۆپێشانداندا قهدهغهیه و نابێت تهقه بکرێت “. ئایا دواى چەند جارى تر تەقەکردن لە خۆپیشاندەرانى کەلار و هەلەبجە و رانیە و تاسلوجە ئەم ڕێنماییانە ئیشى پآدەکرێت یاخود تەنها وەک پاساوێک دواى ئەم تاوانانە بەکاردەهێنرێت تاکو ڕووى ڕاستەقینەى ئەم زمانى چەک بەکارهێنانەى دەسەڵاتى پآ بشاردرێتەوە.
کرێکارەکانى تاسلوجە دواى ئەم تاوانەى بەرامبەریان کراوە سوورترن لەسەر داواکانیان و لەناڕەزایەتیەکانیان بەردەوامە لەدژى ئەو هەموو دەستدرێژیەى بەڕێوەبەرانى کارگە لە دەرماڵەوە بگرە تا دەرکردن وەهەروەها داوا لەسەر بەرپرسانى ئەم تاوانە و بەرپرسانى کارگە بەرزدەکەنەوە.پارێزگارى سلێمانیش بۆ کپ کردنەوەى ئەم ناڕەزایەتیانە بەڵێنى ئەوە بەکرێکارەکان دەدات کە “به زهمانهتی حکومهتی ههرێمی کوردستان” ئەم داوایانە جآبەجآدەکرێن. ئاشکرایە کە زیاتر لەدوو مانگە کرێکارانى تاسلوجە ئەم داوایانەیان بەگوآى هەموو دەزگابەرپرسەکانى یەکێتى گەیاندوە و سەیرە کە باوەڕ بەوە بکرآ کە پارێزگارى سلێمانى ئێستا دەڵآ” له ماوهی نیو کاتژمێر تهنها به یهک تهلهفۆن داواکارییهکانیان جێبهجێ دهکرا “. ئەم سەردان وبەڵێن و “زهمانهتی حکومهتی ههرێمی کوردستان” ە بۆ ڕاگەیاندنەکان نەبێت هەنگاوێک ئەولاتر بڕناکات وە تا ئەوکاتەیە کە پاساوى تەقەکردن لە کرێکارانى تاسلوجە ئەسەپێنن بەسەر ڕاى گشتى و بەسەر کرێکارانى تاسلوجەدا و ئەم مەسەلەیە لەبیردەبەنەوە.
پوچەلڕ بونەوەى بەڵینەکانى پارێزگا لە قسەکانى فاروقى مەلا مستەفا خاوەنى ئیستاى کارگەى چیمەتۆى تاسلوجە سەبارەت بە قەرەبووى کریکارەکان ئاشکرایە ،کە هەر لەو کۆبونەوە ڕۆژنامەنوسیەدا ڕاى گەیاندوە” ئێمه کرێکاره بریندارهکان قه ره بوو ناکهینهوه، چونکه ئێمهش وهکو ئهوان خاوهنی داوای یاسایین، بهڵام وهک دڵسۆز و کوڕ و برای خۆمان هاوکاریان دهکهین.” ئەم ئیدعاى خاوەنى داواى یاسایى و خێرخوازیەى خاوەن کارگە پیویستە بە یەکگرتوویى و درێژەپیدانى نارەزایەتیەکانى کریکارانى تاسلوجە بەرپەرچ بدرێًتەوە تا بەدەستهینانى دواکانیان و سزادانى تاوانبارانى تەقە کردن لە کریکاران و قەرەبوو کردنەوەى بریندارەکان. تاکە زەمانەت سەرکەوتنى ناڕەزایەتى و داواکاریەکانى کرێکارانە نەک بەڵێنى دەسەلاتداران.
ئاسو کمال
29/07/2006
Add Comment