سێکولار

بۆ سایتی ئاشتی :تێدەکۆشین لە پێناو گۆڕینی سیستەمی سیاسی و پەروەردەیی و دادوەری کوردستان بە سیستەمێکی سێکولار

پرسی دارشتن و نوسینەوەی دەستور باسێکی گەرم و رۆژانەی خەڵک و لایەنە سیاسیەکانە ، فشارێکی زۆر لە دەرەوەی ئەندامی لیژنەی نوسینەوەی دەستوری هەرێمی کوردستان هەیە کە دەبێت دەستوری کوردستان مەدەنی و سیکۆلار بێت ، سیستەمی بەڕێوەبردن لەسەر بنەمای ئایین و رەگەز و نەتەوە و مەزهەب دانەرێژرێت ، بۆ ئەم مەبەستە ناوەندی سیکولار لە کوردستان دەستی کردوە بەهەڵمەتێکی بەرفراوان لەم بارەیەوە ،لەسایتی ئاشتی بەپێویستمان زانی هاوڕێ ( ئاسۆ کمال ) ئەندامی بۆردی دامەزرادنی ناوەندی سیکۆلار لەکوردستان ، بدوێنین ..
سایتی ئاشتی : مەبەست لەدامەزراندنی ناوەندی سێکولار لە کوردستان چیە؟ ئامانجەکانتان چین؟
ئاسۆکمال: مەبەست لە دامەزراندنی”ناوەندی سێکولار لە کوردستان” کارکردنە لە پێناو ناساندنی سێکولاریزم  و بەرگری کردن لێی وەک پرەنسیپ وسیستەمیکی سیاسی و یاسایی و کۆمەڵایەتی بۆ رێکخستنەوەیەکی دیکەی ژیانی کۆمەڵگە و سیستەمی دەسەڵاتدارێتی و پەروەردەیی  . ئەم ناوەندە تێدەکۆشێت کاریگەری لەسەر ڕای گشتی و دەسەڵاتی سیاسی و پەرلەمان و ژیانی کۆمەڵایەتی دابنێت لە پێناو گۆڕینی سیستەمی سیاسی و پەروەردەیی و دادوەری کوردستان بە سیستەمێکی سێکولار.
ئیسلام چ وەک دینی ڕەسمی لەهەرێمی کوردستان و چ وەک ئایدیۆلۆژیای بیروڕای زاڵ لە کۆمەڵگەی کوردستاندا کاریگەری کۆنەپەرستانەی لەسەر ژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و هەروەها لەسەر ڕەوتی گەشەی فکری و داهێنان وئازادی ڕادەربڕین داناوە .بەوەش کە لەلایەن دەسەڵاتەوە کراوەتە سەرچاوەیەک بۆ یاسا و سیستەمی دادوەری ستەمێکی دینی لەخەڵکی ئازادیخواز و وسکۆلار و ئاتەئیست وژنان و مناڵان و پەیڕەوانی دینە جیاوازەکان لە ئیسلام دەکا.
هەروەها ئیسلامی سیاسی لەسایەی ئەم فکر و یاسا و دەسەڵاتەی دینی ئیسلامدا گەشەی داوە بە گەڕانەوە دواوەی بیروبۆچون و نەریت و کەشی مۆدێرنی گشتی کۆمەڵگەی کوردستان و چ بەفشاردانانی لەسەر دەسەڵاتی جێبەجێکردن و یاسادانان و دادوەری و چ بە سیاسەت و هەنگاوی بەکردەوە بۆ پێشێلکردنی مافە سەرەتایی ومەدەنیەکان و دروستبونی گروپی تیرۆریستی و پشتیوانی دەوڵەتە ئیسلامیەکانی ناوچەکەهەمیشە خەتەرێکی ستراتیژیە بۆسەر ژیان و مافەکانی خەڵکی کوردستان.
لەگەڵ ئەمانەشدا لە ئێستادا داعش و دەوڵەتە ئیسلامیەکەی لەشەڕدان دژ بە خەڵکی کوردستان و خەتەرێکن لەسەر ژیان و چارەنوسی سیاسی و ئەمنیەتی خەڵکی کوردستان .
“ناوەندی سێکولار لە کوردستان” دامەزراوە لە پێناو  ڕوبەڕوبونەوەی ئەو مەترسی و هێرشانە  کەلە لایەن  هێزە کۆنەپارێزەکانەوە دەکرێنە سەر ئازادیە سیاسی و فکری و مەدەنیەکان. هەروەها داکۆکیکارێکی سەرسەخت دەبێت لە ماف و ئازادیەکان و بیروبۆچوون‌ و نەریتە مەدەنی‌و مۆدێرنەکانی خەڵکی کوردستان، کە لەڕێگەی فکرو تێگەیشتن‌و یاسا و دەسەڵاتی دینیەوە هەوڵدەدرێ بۆ پێشێلکردن و پاشەکشەکردن پێیان .ناوەندێکی سکۆلار کاردەکات بۆ دامەزراندنی سیستەمێکی سێکولار لە هەرێمی کوردستان، بۆ بەدیهێنانی ئەم ئامانجانەی خوارەوە کە لە “گەڵاڵە نامەی سێکولاریزم لە کوردستان “دا هاتوە:
• جیاکردنەوەی ئاین لە دەوڵەت‌و چەسپاندنی لە دەستوردا .
• یەکسانیی مرۆڤەکان لەبەرامبەر یاسادا بەبێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازی ئاینیی، مەزهەبیی، بیروڕا، بیرباوەڕ، جێندەر، نەتەوەو ڕەگەز.
• یەکسانیی نێرو مێ لە هەموو بوارەکانی یاسایی، ئابوریی‌و کۆمەڵایەتیی.
• ئازادی ڕادەربڕین، ئازادی ویژدان، ئازادی ڕەخنەگرتن‌و توێژینەوەو داهێنان‌و نوێخوازی.
• دانانی یاساکانی باری کەسیی‌و یاساکانی سزادان لەسەر بنەماو پرینسیپە سێکولارەکان‌‌و دووربن لە پەیڕەوکردنی بنەماکانی هەر ئاینێک.
• سیستەمی خوێندن‌و پەروەردە دووربخرێنەوە لە بەرنامەی ئاینییەکان‌و دەزگا ئاینییەکان.
• حکومەت‌و دەزگا دەوڵەتییەکان هیچ پشتیوانییەکی ماددیی دامەزراوە ئاینییەکان نەکەن.
• قەدەغەکردنی هەموو جۆرەکانی توندوتیژی‌و تەکفیر لەڕێگەی بەکارهێنانی هەر دامودەزگایەک بێت بە دامودەزگا ئاینیی‌و شوێنە ئاینیەکانیشەوە.“ناوەندی سێکولار لە کوردستان” چالاکیەکانی لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدات و پەیوەندی و هاوکاریشی دەبێ لەگەڵ ئەو گروپ و ڕێکخراوانە کە ئامانجی هاوبەشیان هەیە .  لە دەرەوەی وڵاتیش ئۆرگان و نوێنەرایەتی خۆی دەبێت و پەیوەندی و هاوکاری دەبێ لەگەڵ ناوەندە سێکولارەکانی جیهان و سود لەدەرس و ئەزمونەکانیان وەردەگرێ و لەهەوڵی ڕاکێشانی پشتیوانی نێونەتەوەییدا دەبێت بۆ سەرخستنی بەرنامە و کەمپیەنەکانی وە بەشداری دەکات لە هەڵمەت و نەخشە هاوبەشەکانی ئەم نێوەندە نێودەوڵەتیانەدا.

سایتی ئاشتی: ئێستا پرۆژەی دەستور لە کوردستان گەرمە و لایەنەکان لە پەرلەمان و دەرەوەی پەرلەمان سەرقاڵی دارشتنی دەستورن ، ئێوە لەم بارەیەوە چیتان کردوە و چیتان لەبەرنامەیە تا بتوانن کاریگەریتان لەسەر دارشتنەوەی دەستور هەبێت ..؟
ئاسۆکمال :سەرەتا دەمەوێت کە مێک لە سەر دەستوری سێکولار قسەبکەم. بنەمای دەستوری سێکولار ئەو خاڵانەی “گەڵاڵە نامەی سێکولاریزم لە کوردستان “ە کە لە پێشەوە باسم کردن .دەستور دەبێت لەسەر ئەم بنەمایانە بیت کە ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان دابین دەکات و چوارچیوەیەکی مۆدێرن و پێشکەوتوانەشی داناوە بۆئەوەی سیستەمی سیاسی و دادوەری و پەروەردەیی لەسەر بنەماکانی مافە جیهانیەکانی مرۆڤ و پێشکەوتنە زانستیەکان لە بواری بەڕیوەبردن و جیایی ئاین لە دەوڵەت و بەشداری فراوانی جەماوەر لە یاسادانان و بەڕیوەبردنی لەسەر دابمەزرێ . پوختەی ئەم دەستورە و بنەماکانی ئەم خالانەیە: جیاکردنەوەی ئاین لە دەوڵەت‌و یاساکان و یاسا لەلایەن خەلک و بۆ بەرژەوەندی خەلک دادەنرێ. • یەکسانیی مرۆڤەکان لەبەرامبەر یاسادا بەبێ لەبەرچاوگرتنی جیاوازی ئاینیی، مەزهەبیی، بیروڕا، بیرباوەڕ، جێندەر، نەتەوەو ڕەگەز. ئەمە توندوتیژی و نایەکسانی یاسایی ناهیلیت و کۆمەڵگەی لێبوردە و ئاسایش و ڕیزگرتن لە ئینسان زیاد دەکا. • یەکسانیی نێرو مێ لە هەموو بوارەکانی یاسایی، ئابوریی‌و کۆمەڵایەتیی. • ئازادی ڕادەربڕین، ئازادی ویژدان، ئازادی ڕەخنەگرتن‌و توێژینەوەو داهێنان‌و نوێخوازی. ئەمە توندوتیژی بەرانبەر بەژنان ناهیلیت کە ئامارەکانی دەزانین. گەشەی تاکی کومەڵگە بۆ داهینان و هونەر نواندن و خۆشەویستی بۆژیان زیاددەکا. • دانانی یاساکانی باری کەسیی‌و یاساکانی سزادان لەسەر بنەماو پرینسیپە سێکولارەکان‌‌و دووربن لە پەیڕەوکردنی بنەماکانی هەر ئاینێک. ئەمە گەشە بە پەیوەندی نیوان ژن و پیاو و باوک و دایک و مناڵ و ئازادی تاک دەدا و نەریت و شیوازی ژیان پێش دەخات. راستگۆیی و متمانە و ریزگرتن لە یەکتر زیاددەکا.بازرگانی و کۆیلایەتی لە زەواجدا لادەبا. • سیستەمی خوێندن‌و پەروەردە دووربخرێنەوە لە بەرنامەی ئاینییەکان‌و دەزگا ئاینییەکان. ئەمە نەوەیەکی زانست خواز و رۆشنبیر و داهێنەر و ئازاد و نەترساو و خاوەن دەرونی ئارام دروست دەکا. بەگشتی کۆمەڵگەی کوردستان بەرەو کۆمەڵگەی پیشکەوتوی رۆژئاوا وەک سوید ،بەریتانیا دەبات و لەدەست گەرانەوە بۆ دواوە بەرەو سعودیە و ئەفغانستان رزگاری دەکا. ٥- بۆجی هه‌ول ناده‌ن ئه‌و به‌یامه‌ مرۆفایه‌تیه‌ه‌ی كه‌ ده‌رهه‌ق به‌ده‌ستور هه‌تانه‌ له‌كه‌ل بیری ئیسلامی كفتوگكۆی بكه‌ن؟ -ئیمە ئامادەین لەگەل هەموو هاولاتیەک جا هەر بیروباوەریکی هەبی هەر دینیکی هەبی گفتوگۆ بکەین.پییان بلیین ئازادی مافی هەمومانە.نابیت هیچ بیروباوەر و دینیک بەناوی رەسمی و دەسەلاتەوە بەسەر خەلکدا بسەپێ. هەمو موسلمانێک دەبێ مافی دینداری خۆی هەبی و لەماف و ئازادیەکانیدا یەکسان بێ لەگەل هەمو کەسیکی تردا. دەبی مافی لیکولینەوە و داهینانی هەبی. مافی سەفەر و جلوبەرگ پۆشینی خۆی هەبێ. بیروباوەری دین ماف و مەسەلەیەکی شەخسیە و نابێ دین بکریتە ناسنامەی دەولەت و حکومەت و تیکەلاو بە یاسا و کاروباری ئیداری بکرێ. موسوڵمان و مەسیحی و جولەکە و کاکەیی و بێ باوەریک دەبێت وەک ئینسان و هاولاتی یەکسان سەیری یەکتر بکەن و وەک یەک خاوەنی ماف و بریار بن و دایەلۆگ و گفتوگۆبکەن لەسەر پیکەوە ژیان و گۆڕینی یاسا و نەریت و هەر شتێک دەزانن بەزیانی پیکەوە ژیان و ئاشتی و مافەکانیانە. موسوڵمانەکانیش هەمان ئەو هاوڵاتیانەن کە پیویستیان بەئازادی و یەکسانی و دادپەروەری و پیشکەوتن هەیە. بۆیە هەمومان وەک هاوڵاتی ئینسانی ئازادیخواز پیویستە پیکەوە بۆ سیستەمیکی سێکولار کاربکەین تا جیاکاری و هەلاواردن نەهیلین دەبی هەمو پیوەری مافە جیهانیەکانی مرۆڤ بکەینە بنەمای ژیان و مامەڵە لەگەل یەکتر. بەلام لایەنیکی ئیسلامی کە پیداگری لە بی مافی خەلک و هەرەشە لەئازادی بکا ئەوا بیگومان ئامادەنیە گفتوگۆ بکا و ریگەی عەقل و قەناعەت پێکردنی خەلک بکاتە ریبازی خۆی بەلکو وەک مەلا کریکار و داعش و هەندی لەوتاربێژەکان بەکەتەر و تیرۆر و فەتوا وەڵامت دەدەنەوە. ئەمانە دەبێ قەدەگەبکرێن تا کۆمەڵگە نەترسێ و خەلک لەتوندوتیژی بپارێزی.
کاری سەرەکی ئیمە لەریگەی روشنکردنەوەی خەلک بەمافەکانیەوە دیت. لەراگەیاندنی ناوەندا دەلیین ئیمە لەریگای کاریگەری ئەرێنی لەسەر رای گشتی و پەرلەمان و یاساکان و دەسەلاتەوە دەمانەوی سیستەم سێکولار بکەین. لەسەر ڕەشنوسی دەستور ئێمە ڕاگەیاندنمان بڵاوکردوۆتەوە و نامەمان ناردوە بۆ لیژنەی نوسینەوەی دەستور لەپەرلەمان و لەگەڵیان دانیشتوین و ڕەخنە و سەرنجی خۆمان پێ گەیاندون و پێکەوە لەگەڵ گروپی ژیان و حزبی کۆمۆنیستی کریکاری کوردستان و حزبی شیوعی کوردستان و حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و حزبی ئێوە و ریکخراوە جەماوەریەکانی کوردستان کەمپیەنی “بەڵێ بۆ دەستورێکی سێکولار لە کوردستان”مان دەست پێکردوە و ئەوەتا کۆڕ لە کوردستان و لەدەرەوەی وڵات دەگرین ، بەرنامەی تەلەفزیۆنی و رادیۆیی و کەمپەینی واژۆکۆکردنەوەی ئەلەکترۆنیمان لە سایتەکانی الحوار المتمدن و سێکولار و ئەمڕۆ و هاوپشتی یەوە بەردەوامە . گفتوگۆی بەردەوام لەگەل خەلک دەکەین. وتار دەنوسین و وەڵام دەدەینەوە لە تۆرە کۆمەلایەتیەکان. بیگومان وەسیلەکانمان کەمن بۆیە هێشتا دەنگمان بەزۆر شوێن نەگەیشتوە بەلام دەمانەویت و کاری بۆدەکەین. پشتیوانی فراوان بەردەوامە بە هەزاران کەس تەنیا واژۆی فۆرمی ئەلەکترۆنی کردوە لەم چەند ڕۆژەدا، لە سلیمانی و هەولیر و دەربەندیخان و کەرکوک و خانەقین و قەڵادزێ و کفری ،،تد خەریکین..داوا لەهەموان دەکەین سەردانی سایتی سێکولار و فەیس بوکی ناوەندی سێکولار لە کوردستان بکەن. بەهەمومان سیستەمیکی سێکولار لە کوردستان بهینینە ئارا و کوردستان لەدەست خەتەری توندرەوی دینی دورخەینەوە کە ناوچە و کوردستانی گرتۆتەوە. بێگومان ئەم چالاکیانە بەردەوام دەبێ و شێوازی تری کۆڕو میتینگی جەماوەری و لۆبی پەرلەمانی و دایەلۆگ لەگەڵ حزبەکان و کاری میدیایی و هونەری دەگرینەبەر. گرنگ ئەوەیە ئەم دەنگە سێکولارە لەکوردستان بەرزبۆتەوە و خوازیاری گۆڕینی ڕەشنوسێکی ئیسلامیە بە دەستورێکی سێکولار . گرنگە خەڵک لەم پرۆسەیەدا باوەڕ بەهێزی خۆی و ئیرادەی خۆی بۆ گۆڕینی دەستور و سیستەمی سیاسی و دەستوری دەکا. گرنگە هێزی پەرژوبڵاوی سێکولاریستەکان بەدەوری ناوەندی سێکولار لە کوردستاندا لە کوردستان و لە ئەوروپا و کەنەدا و ئوسترالیا و ئەمەریکا کۆبونەوتەوە. ئێمە کاردەکەین دەنگی ئێمە بە ناوەندە جیهانیەکانیش بگات وەک نەتەوە یەکگرتوەکان ، پەرلەمانی ئەوروپا، پەرلەمانی وڵاتەکان و ڕیکخراوە سێکولاریست و ئازادیخوازەکان و مرۆڤدۆستەکانی دنیا.

Add Comment

Click here to post a comment