هاوپۆلنه‌كراو

دەسەڵات لە خۆرئاوا سەندیکا بۆ خەڵک دروستناکات

پەیوەندییەکانی نێوان دەسەڵات و کۆمەڵگە یان حکومڕانی و پێکهاتە هەرە جومگەییەکانی کۆمەڵگە تێکڕا لە وپەیوەندییەکی یەکانگیر و وابەستەدان پێکەوە. بەڕای زۆرێک لەشارەزایان بەبێ رەخنە و پێشنیار و چاودێریی روانینی ئاستە جیاجیاکانی ناوەندە هەستیارەکانی کۆمەڵگە؛ سیستمی حکومڕانی ناتوانێت سیستمێکی شایستە و گونجاو بێت بۆ هاوڵاتیان. بەڵام جیاوازی گەورەی فشاری شارستانی لە خۆرهەڵات و خۆرئاوا راماندەگرێت لەبەردەم قوڵبوونەوە بۆ ناو ئەو ئەندازەسازییە گرنگەی کە وا دەکات کۆمەڵگە بە زیندوویی و بەرپرسیار بهێڵێتەوە.

سەبارەت بەم پرسە ئاسۆ جەبار وتووێژێکی لەگەڵ چالاکوان و نوسەر ئاسۆ کەمال دا سازکردووە…

ئاسۆ کەمال دەڵێت “لەدەرئەنجامی خەبات و ناڕەزایی سەندیکاکان و رێکخراوە جەماوەرییەکان لەخۆرئاوا بووە بە بەشێک لەو میکانیزمانەی کە کۆمەڵگە دەگۆڕێت”.

هاوکات دەڵێت “دەبێت گۆڕانی چۆنایەتی لەناڕەزایەتییەکاندا دروست بێت لەخوارەوە، لەفشاری کۆمەڵایەتی و سیاسیدا دروست ببێت، واتە ئەو خەڵکانەی کە کەمدەرامەتن کە کرێکار، فەرمانبەرن و مامۆستان بڕۆن رێکخراوی خۆیان دروستبکەن، کە ئەم هێزەی خۆیان دەتوانێت داوا لەدەوڵەت بکەن کە داواکارییەکانیان جێبەجێبکات”.

ئاسۆ کەمال سەبارەت بە جیاوازی سەندیکاکان لە خۆرهەڵات و خۆرئاوا دەڵێت “لەخۆرئاوا شتێک نیە بەناوی ئەوەی کە دەسەڵات سەندیکا بۆ خەڵک دروستبکات”.

لەڕێی ئەم بەستەرەوە دەتوانن گوێبیستی تەواوی وتووێژەکە ببن…..

Add Comment

Click here to post a comment